Translations

هەڵبژاردنەکانت لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا

کاتی ئەوە هاتووە دەست بکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی کە دەتەوێت چی بکەیت دوای جێهێشتنی قوتابخانە.

پێویستە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە جۆرێک لە خوێندن یان ڕاهێناندا بمێنیتەوە تا تەمەنی ١٨ ساڵ. با سەیری هەندێک لەو شتانە بکەین کە دەتوانیت لە داهاتوودا ئەنجامی بدەیت.

زۆرجار هەڵبژاردنەکانت بەندە بەوەوە کە تا چەند ئەگەری زۆرە چ جۆرە نمرەیەک بەدەست بهێنیت، یان تا چەند ئارەزووی خوێندنت هەیە، لە چ جۆرە ژینگەیەکدا دەتەوێت فێر بیت و بخوێنیت باشترین ڕێگا بۆ ئاستی ئەو بڕوانامەیەیی کە دەتەوێت.

جۆرەکانی کۆرسی فول تایم کە دەتوانیت بیخوێنیت لەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

ئاستەکانی A ( ئەی لێڤڵ) لەسەر بنەمای بابەتەکانە، بەزۆری زیاتر لە ٢ ساڵە. زۆربەی خوێندکاران ٣ بابەت هەڵدەبژێرن بۆ خوێندن بەڵام دەتوانیت زۆرتر یان کەمتر وەربگریت.

ئاستی T ( تی لێڤڵ) فێری ئەوە دەکات کە پیشەی ڕاستەقینە لە کاتی خوێندندا چۆنە. ئەوانە بریتین لە جێگیرکردنی پیشەسازی کە لانیکەم بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئاستەکانی T زیاتر خوێندنی پۆل لەخۆدەگرێت نەک فێرکاری.

BTEC ( بی تی ئی سی ) ئامانجێتی بژاردەی زیاتر بۆ فێربوونی پراکتیکی دابین بکات. کەمتر لەسەر بنەمای ئامادەبوونە لەپۆلەکاندا وەک لە ئاستی A ( ئەی لێڤڵ ) بۆ هاندانی گەنجانی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن. ئەوانە زۆر گونجاون ( ئایدیاڵن) بۆ ئەو کەسانەی کە ئامانجیان کارکردنە لە پیشەسازییەکی دیاریکراو و پسپۆڕیەکی تایبەتدا.

بەکالۆریۆسی نێودەوڵەتی خولێکی ناسراوی نێودەوڵەتییە، کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی ئای بی IB. لەلایەن زانکۆکانەوە ڕێزی باشی لێدەگیرێت. سوودێک بۆ ئەو گەنجانەی کە بە هیوای خوێندن لە دەرەوەی وڵات. لەلایەن خوێندکارانەوە لە سەرانسەری جیهان وەرگیراوە، بەڵام لە بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست نییە.

دەتوانی بزانیت ئاستە جیاوازەکانی بڕوانامە لە GOV.UK مانای چییە

بگەڕێ بەدوای خولی فول تایم

ئاستی T بڕوانامەیەکی دانپێدانراوی نیشتمانییە بۆ منداڵانی تەمەن 16 بۆ 19 ساڵ کە 2 ساڵ دەخایەنێت بۆ تەواوکردن. پێشەنگەکانی بزنس و خاوەنکارەکان یارمەتیان دا لە دیزاینکردنی ئاستی T بۆ ئەوەی ئەو زانیاری و لێهاتووییەت پێبدات کە پێویستت دەبێت بۆ کارکردن. ئەوان بەرامبەرن بە 3 ئاستی A.

هەموو شتێک دەربارەی ئاستی T

ئایا دەتەوێت دەست بە کارەکەت بکەیت و لە هەمان کاتدا بڕێک پارە بەدەستبهێنیت؟ ڕەنگە شاگردی لەوانەیە ئەو شتە بێت کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت.

شاگردی بڕوانامە و ئەزموونی کارکردنی دانپێدانراوت پێدەبەخشێت.

شەش ئاستی جیاوازی فێرکاری هەیە. بەپێی ئاستەکە دەتوانیت لە ساڵێکەوە تا پێنج ساڵ بەردەوام بیت.

شاگردی دەتوانێت لە هەر کاتێکی ساڵدا دەستپێبکات – پێویست ناکات چاوەڕێی مانگی ئەیلول بکەیت.

بگەڕێ بەدوای شاگردی فێرکاریدا

ئەگەر تەمەنت 16-24 ساڵە و ئارەزووی بەدەستهێنانی کار یان فێرکاریت هەیە، ئەوا فێرکاری و مەشق و ڕاهێنان دەتوانێت بۆ تۆ بێت.

ئەو لێهاتوویی و ئەزموونەتان بۆ دابین دەکات کە خاوەنکارەکان چاوەڕێی دەکەن و دەیانەوێت.

لەگەڵ ڕاهێنان و دەستکەوتنی شوێنی کار کە تا ٥ مانگ دەخایەنێت، لەگەڵ گرەنتی چاوپێکەوتنێک لە کۆتاییدا.

مەشق و ڕاهێنانێک بدۆزەرەوە

کاری فول تایم (تەواوکات) یان کاری خۆبەخشی لەگەڵ خوێندن یان ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی نیوەکاتی تێکەڵکراوە.

"فول تایم" واتە کارکردن بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر یان زیاتر لە هەفتەیەکدا. ڕاهێنانی "باوەرپێکراو" دەتوانێت لەسەر بنەمای کار یان لە کۆلێژ بۆ ماوەی نزیکەی ڕۆژێک لە هەفتەیەکدا بێت.

دۆزینەوەی هەلی کار

ئایا بەدوای ئامۆژگاریدا دەگەڕێیت سەبارەت بە دۆزینەوەی کارێک کە بۆت گونجاو بێت، یان سەبارەت بە چۆنیەتی گۆڕانکاری یان بەرەو پێشەوە چوون لە پیشەکەتدا؟

زانیاری پشتگیریکردن ویارمەتیدان

بگەڕێ بۆ هەندێک لەو جۆرە کارانەی کە زۆرترین داواکارییان لەسەرە لە ڕۆژهەڵاتی سەسێکس

بگەڕێ بۆ پۆست و پلەی کارەکان